نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، "ئێمە نامانەوێت گرژیەکان لەسەر سنووری سوریا پەرە بستێنن. هەروەها توانای ئەوەی هەیە ژیانی سەربازانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە."
نێد پرایس سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا رایگەیاند کە "هیچ هاوپەیمانێکی ناتۆ بەقەد تورکیا نەبووەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خاکەکەیان."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "بۆیە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی تورکیا هەموو توانای بەرگریی هەیە کە پێویستی پێیەتی."
ناوبراو لەبارەی پرسیاری "ئایا ڕێگە بە تورکەکان دەدەیت فڕۆکەی ئێف ١٦ لە دژی هاوپەیمانەکانت لە سوریا بەکاربهێنن؟" وتی، "دوو هەفتەیە باس لە ئەگەری پەرەسەندنی سنوورەکان دەکەین. هەڵوێستمان نەگۆڕاوە. چ لە کۆبوونەوە تایبەتەکان و چ لە لێدوانەکانماندا دەڵێین ئێمە بە توندی دژایەتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکەین، لەوانەش ئۆپەراسیۆنی زەمینی، کە دەتوانێت ژیانی پێکهاتەکانی سوریا زیاتر ناسەقامگیر بکات و دەستکەوتە بەزەحمەت بەدەست هێنراوەکانی دژی داعش بخاتە مەترسییەوە. لەسەر سنووری سوریا یان لە ناوخۆی سوریا؛ ئێمە نامانەوێت گرژیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرە بستێنن. هەروەها توانای ئەوەی هەیە ژیانی سەربازانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی کرێملین لە ئەنجامی مەراسیمێک سوێندی خوارد بۆ جاری پێنجەم بووە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی رووسیا.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی چین لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و ٢٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵە بوو.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.